وەزارەتی کارەبا: تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار سەرپێچیی سەر تۆڕەکانی کارەبا ‏تۆمارکراون

وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، بە پشتبەستن بە پڕۆژەی پێوەری زیرەک، ‏سەرپێچییەکانی کارەبا ئاشکرادەکرێت و تا ئێستا گەیشتوونەتە 60 هەزار و 682 ‏سەرپێچی.‏

وەزارەتی کارەبا نەخشەیەكی بڵاوكردووەتەوە، دەڵێت، “بەپێی ئەم نەخشەیە، هێڵە ‏سوورەکان ناو و شوێنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لە سەنتەری شاری هەولێر ‏نیشان دەدات و تیمەکانی کارەبا بۆ لابردنی سەرپێچییەکان، ڕاستەوخۆ دەچنە شوێنی ‏سەرپێچییەکان”.‏

وەزارەتەكە ژمارەی سەرپێچییەکانی سەر خزمەتگوزاریی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگا و ‏ئیدارە سەربەخۆکانیش بڵاوكردووەتەوە، کە لە ڕێگەی پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان ‏کراون:‏

هەولێر    15,885   سەرپێچی

سلێمانی  20,676   سەرپێچی ‏

دهۆک     17,553   سەرپێچی ‏

هەڵەبجە   1,849   سەرپێچی ‏

گەرمیان   4,718    سەرپێچی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە سەبارەت بە پێوەری زیرەک

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانى دابەشکردنى كاره‌بای ناوشارى سلێمانى، پێوەری زیرەکی تایبەت بە هاوبەشانی کارەبایان دابینکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی یەكگرتنەوەی پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی داعشی لەگەڵ شاندێكی ئیتاڵیا تاوتوێكرد

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە جەنەراڵ فابرۆ، لێپرسراوی ھێزە تایبەتەکانی ئیتاڵیا لە عێراق…
Total
0
Share