ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی نزیکەی 5 پلە بەرزدەبێتەوە

بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و پێشبینی بارانبارین ناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت.

پلەکانی گەرمی بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممە دەڵێت، “ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت  و پلەی گەرمی بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەفتانە بڕی چوار ملیار دینار بۆ ڕێگای کەلار – سلێمانی تەرخاندەکرێت

ئەمرۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنەکەی ئەنجامدا، لەبارەی تاوتوێکردنی کێشەی دواکەوتنی تەواوكردنی ڕێگای كەلار – سلێمانی. لە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرچنار دابینبکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە، رایگەیاندووە، سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزارییەکان کە پێویست…
Total
0
Share