زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو نەوتەی بەغداد بۆ هەرێمی دەنێرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، بەغداد بڕێک نەوت بۆ هەرێم دەنێرێت و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت، بەڵام بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە کەمترین هاوڵاتیی لێی سوودمەند دەبێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، ئەو بڕە نەوتەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری ناردنی بۆ هەرێم داوە، بڕی تەنها 50 ملیۆن لیترە و لەو بڕە 20 ملیۆن لیتری بۆ پارێزگای سلێمانی و شەش ملیۆن لیتری بۆ هەڵەبجە و ئەوەی دیکە بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەبێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەگەری گەیشتنی ئەو بڕە نەوتە بەسەر دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکاندا دابەشدەکرێت.

پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرایکردبوو، ئەو بڕە نەوتە هێندە کەمە بەشی 19% ی خێزانەکانی هەرێم دەکات.

بڕیارە نەوتەکە بە نرخی داشکێنراو کە دەکاتە بڕی 55 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابەشبکرێت.

بابەتی پێشتر

ئاوی بەلوعەی بەناوی ئاوی زمزم فرۆشتووە و پارەیەكی زۆری كۆكردووەتەوە

بابەتی دواتر

سودانی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share