دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری دزیکردنی ئۆتۆمبێل رادەگەیەنێت

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بەهاوکاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و بەشی ئاسایشی قەزا و ناحیەکان توانیان هەشت تۆمەتباری دزیکردنی ئۆتۆمبێل دەستگیربکەن و چوار ئۆتۆمبێل بگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکانیان”.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، “پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش، بەبڕیاری دادوەر هەشت تۆمەتبار لە 29ی شوباتی 2024 دەستگیرکران کە شەش ئۆتۆمبێلیان دزیوە و ویستویانە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ساغی بکەنەوە و ژنێکیش سەرپەرشتی باندەکەی کردووە”.

دەشڵێت، “ئێستا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاكان فیدان: هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ هەولێر هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە

وەزیری دەرەوەی توركیا دوای كوژرانی 12 سەربازی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ حكومەتی هەرێم هەیە…
Total
0
Share