هۆبەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان لە تەندروستیی سلێمانی پەیوەست بە گەستنی مرۆڤ لەلایەن ئاژەڵەوە رایگەیاند، “شۆردنی برین ژیانی مرۆڤ رزگار دەکات”.
هۆبەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، ئەگەر لەلایەن سەگ یان هەر ئاژەڵێکی تر (گورگ، رێوی، پشیلە، گوێدرێژ، مەیمون، مشك، جرج، سمۆرە، ئەسپ، … هتد) گەسترایت، هەمیشە بەپەلە داوای راوێژی پزیشکی بکە.
دەشڵێت، پێویستە برینەکە دەستبەجێ و بە باشی بشۆردرێت بۆ ماوەی لانیکەم 15 خولەك بە (ئاو و سابوون) پاشان سەردانی نەخۆشخانە بکە، چونکە لەوانەیە پێویستت بە کوتانی دژەهاری بێت دوای بەرکەوتن.