خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە هەولێر گردبوونەوە

ئەمڕۆ خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە هەولێر دژی ئەنجمدانی تاقیکردنەوە بە زمانی ئینگلیزی گردبوونەوە.

سەڵاح عەلی، نوێنەری ئەو خوێندکارانە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خوێندنی زانکۆ و تاقیکردنەوەکانمان بە زمانی ئینگلیزی نەبووە، بۆچی دەبێت تاقیکردنەوەی ماستەر و دکتۆرا بەو زمانە بێت؟، ئەو سیستمە لە ئاستی ئێمەدا نییە.

ئاماژەی بەوەش کرد، داواکارین تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆ هەر ئاستێک لاببرێت، چونکە بەپێی بەدواداچوونەکانمان سیستمەکە لە 35 وڵاتدا پەیڕەودەکرێت و لە هیچ کام لەو وڵاتانەدا تاقیکردنەوەی کۆتایی  ئەنجامنادرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى تەندروستى: حاڵەتێکى دیکەى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکرا

وەزارەتى تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنى حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون رادەگەیەنێت. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، تووشبووەکە پیاوێکی دانیشتووی…
Total
0
Share