کەسوکاری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم ئاگاداردەکرێنەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایەتیی سلێمانی ئاگاداری کەسوکاری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم دەکاتەوە سەردانیان بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاریی.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایەتیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی‌ کۆکردنەوەی‌ داتا و زانیاریی‌ پێویست لەسەر منداڵان و تووشبووانی‌ ئۆتیزم و خانەوادەکانیان لە سنووری‌ قەزای شارباژێڕ و دەوروبەری و سوود وەرگرتن لەو زانییاریانە بۆ دانانی‌ بەرنامەو پلان و دەرکردنی‌ بڕیار و رێنمایی‌ نوێ، بەشی‌ پلان و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی‌ گشتییمان ئاگاداری‌ ئەو خێزانانە دەکاتەوە کە تووشبوی‌ خودتەنهایی‌ (ئۆتیزم)یان هەیە لە سبەینوە بۆ ماوەی‌ مانگێک سەردانی‌ لیژنەکانمان بکەن بۆ پڕکردنەوەی‌ فۆڕمی‌ زانیاریی‌ بۆ منداڵەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەکاتی سەردانکردندا ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیان بهێنن (وێنەیەک لە ناسنامەی‌ باری‌ شارستانی‌ تووشبوو بە ئۆتیزم، وێنەیەک لە کارتی‌ زانیاری‌ خێزان، وێنەیەک لە لیژنەی‌ پزیشکی‌ یان راپۆرتی‌ پزیشکی‌ کە پیشانی‌ بدات منداڵەکە ئۆتیزمی‌ هەیە، یەک وێنەی‌ کەسی‌ تووشبوو بە ئۆتیزم.
ئاشکراشیکرد، لە رۆژانی‌ یەکشەممە بۆ چوارشەممە، سەعات (8:30 بۆ 1:00) لە شارۆچکەی‌ چوارتا، بینای‌ دایەنگەی‌ چوارتا فۆڕم پڕدەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: هەر دووکاندارێک نرخی کاڵا و شمەک بەرزبکاتەوە شوێنەکەی دادەخرێت

بابەتی دواتر

بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە فڕۆکەیەکدا 50 سەرنشین برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share