وەزارەتی دارایی عێراق: دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێم کرا

وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، دەستمانکرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای بڕیارنامەی (550)ـی ئەنجومەنی وەزیران، کە لە دانیشتنی خۆیدا لە رۆژی پێنجشەممە 17ـی تەمموزی 2025، ئەنجامیدا وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی پێنج.

دەشڵێت، بڕی 120 ملیار دیناریان لە داهاتی نانەوتیی هەرێم وەرگرتووە و، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش سەرجەم بڕگەکانی بڕیارەکەیان جێبەجێکردووە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا ئەوەش دووپاتکراوەتەوە، له جێبەجێکردنی ئەرکە یاساییەکانی بەرامبەر بە هەرێم، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەردەوامدەبێت، ئەگەر حکومەتی هەرێمیش پابەندببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لە بارەی ئەو منداڵەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە خانوویەکی چۆڵدا بەجێهێڵرابوو

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە خانوویەکی چۆڵدا لە سلێمانی بەجێهێڵرابوو رادەستی…
زیاتر ببینە

لە سنووری پشدەر دەستبەسەر شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رووبەرووبوونەوەیەکدا دەستیانگرت بەسەر شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share