رێگەی كەركوك- هەولێر داخرا

بەهۆی نەبوونی كارەبای نیشتمانییەوە هاوڵاتییانی نیشتەجێی ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای كەركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگەی سەرەكی كەركوك- هەولێریان داخست.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمڕۆ چوارشەممە هاوڵاتییانی نیشتەجێی ناحیەی شوان بەهۆی نەبوونی كارەبای نیشتمانییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران دروستبوو.

لە ئێستادا خۆپیشاندەران ڕێگەی سەرەكی هەولێر- كەركوكیان داخستووە كە ماوەی 10 ڕۆژە گوندەكانی ناحیەی شوان و ساڵەیی بێكارەبان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: باوەڕی تەواومان بە رۆژنامەگەریی ئازاد هەیە و هاوکاری میدیای پیشەیی دەبین

بەبۆنەی یادی 125 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، جەختلە پشتیوانیی…
Total
0
Share