سۆران عومەر: پشتیوانی ئەوەین تانەی یاسایی لە گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پشتیوانی ئەوەین تانەی یاسایی لە گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بدرێت”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پشتیوانی ئەوەین تانەی یاسایی لە دادگای تایبەتمەند بدرێت لە گرێبەسەتەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم و نابێت ئەو گرێبەستە جێبەجێبکرێت”.

دەشڵێت، “ئەگەر هەر سووربوون لەسەر ئەوەی گوێ لە دادگاکانی هەرێم نەگرن پەنا بۆ عێراق دەبەین بۆ ئەوەی گرێبەستێکی وا خراپ لەسەر خوێن و ژیانی هاوڵاتییانی هەرێم نەکرێت کە کۆمپانیای کاک فڵان لێی سوودمەند ببێت”.

سۆران عومەر دەڵێت، “داهاتی گشتی و حکومەت موڵکی باوکی کەس نییە، بەڵکو پارەی باج و گومرگە کە لە خەڵکی وەردەگرنەوە و بەوجۆرە لەڕێگای ئەو گرێبەستانەوە دەیدەن بە کۆمپانیاکانی خۆیان”.

 

بابەتی پێشتر

پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك دەربارەی خواردنی شێلم چی دەڵێت؟

بابەتی دواتر

سەید عەممار حەكیم، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share