هەسەدە: هێرشێکی چەکدارە بەکرێگیراوەکانمان تێکشکاند و دوو ئۆتۆمبێلیان لەناوبردران

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە راگەیاندراوێکدا نوێترین ئاماری روبەڕووبونەوەکانیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا راگەیاند.

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” راگەیاند، بەشێک لە هێزەکانمان لە باکوری بەنداوی تشرین، روبەڕووی هێرشێکی تری گرووپە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی سەربە تورکیا بوونەوە و توانییان دوو ئۆتۆمبێلیان لەناوببەن کە هەڵگری “چەکی قورس” بوون.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سوپای تورکیا لەرێگای هێرشی ئاسمانییەوە ژمارەیەک هێرشی کردە سەر بەنداوی تشرین و مەترسی لەسەر بەنداوەکە دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامی یەكێتی بۆ پارتی: پۆستی پارێزگاری كەركوك پشكی یەكێتییە و مەبنەوە ڕێگر لە بەدەستهێنانەوەی

لیژنەی باڵای ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان/کەرکوک وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایە و ڕایگەیاند، ” دەمانەوێت ڕای گشتی و…
Total
0
Share