رێنماییەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم راگەیەندران

سبەینێ چوارشەممە لە قۆناغەکانی 4-11 ی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی کۆتایی  وەرزی یەکەم دەستپێدەکات و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانیش رێنماییەکانی بڵاوکردەوە.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەو خوێندنگانەی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزیان لەسەر 20 نمرە ئەنجامداوە، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر 60 نمرە ئەنجامدەدەن، بەڵام ئەو خوێندنگانەی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزیان ئەنجامنەداوە لە 80 نمرە تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، هەر خوێندنگەیەک هیچ وانەیەکی لە وەرزی یەکەمدا نەخوێندبێت، ئەوا نمرەی وەرزی دووەم بۆ ئەو وانەیە هەژماردەکرێت.

بابەتی پێشتر

عەلوەی سلێمانی رونکردنەوەیەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات

بابەتی دواتر

لە سلێمانی پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share