هۆشداریی لە داڕمانی بەنداوی تشرین دەدرێت

هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، مەترسییەکانی داڕمانی بەنداوی تشرین زیادبوون و دەبێت تورکیا بەرپرسیارێتییەکەی هەڵبگرێت.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی تورکیا لە رێگای ئاسمانییەوە بەردەوامن لە بۆردومانکردنی بەنداوی تشرین لە چەند قۆڵێکەوە.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکان، ،مەترسیی داڕمانی بەنداوەکە زۆر زیاتربوون، هەر بۆیە دەبێت تورکیا بەرپرسیارێتیی داڕمانی بەنداوەکە و ناوچەکانی دەوروبەری و هاوڵاتییانی سنوورەکە لە ئەستۆ بگرێت.

بەنداوی تشرین، دووەم گەورەترین بەنداوی سووریایە دەکەوێت باشووری شاری کۆبانێ لە رۆژئاوی کوردستان و لەژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە، لەدوای رووخانی رژێمەکەی ئەسەد هێزەکانی تورکیا بە چڕی بۆردومانی ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەناویشیاندا بەنداوەکەی دەستپێکردووە.

ئەگەر بەنداوەکە بڕووخێت، جگە لەوەی لە ناوخۆی سوریا کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دروست دەکات، رێژەی ئاوی رووباری فورات بۆ پێنج مەتر بەرزدەکاتەوە، ئەمەش مەترسی ئاوبردنی رووبەرێکی فراوانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری رووبارەکە دروستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: هەرێم 763 ملیار دینارەكە بۆ مووچە وەرناگرێت و پێیوایە دەبێت پارەی زیاتری بۆ بنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی دوو هەفتەیە بڕی 763 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی كە…
Total
0
Share