لە سلێمانی پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی کرایەوە

لە سلێمانی پڕۆژەی هایدرۆپۆنیک ئەنجامدرا کە بریتییە لە “چاندنی ئاوی- بێ خاک” و شێوازێکی پێشکەوتووی کشتوکاڵییە.

محەمەد کامیل، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هایدرۆپۆنیک لە لیدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پڕۆژەیەکی کشتوکاڵییان بەناوی سیستەمی “هایدرۆپۆنیک” ئەنجامداوە، کە بریتییە لە شێوازێكی سەردەمییانەی کشتوکاڵکردن و بۆ چاندنی بەروبووم و رووەک.

وتیشی، “لە رێگای ئەم پرۆژەیەوە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان تەندروستتر دەبن و بەڕێژەی کەمتر لە 70% پێویستیان بە ئاو دەبێت، ئەمەش کارئاسانی بۆ جوتیارەکان دەکات”.

پڕۆژەی هایدرۆپۆنیک لەلایەن کۆلێجی ئەندازیاریی زانستە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانیی و دامەزراوەی ڤیم-ەوە ئەنجامدراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی یەکێتیی فەرمانبەرانی کوردستان پشتگیری بۆ بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی

لقی سلێمانییی یەكێتیی فەرمانبەرانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە،  پشتیوانیی خۆمان بۆ بڕیارە مێژووییەكەی سەرۆك بافڵ بۆ رەتكردنەوەی…
Total
0
Share