ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە تۆڵەی شەهیدكردنی 10 پێشمەرگە و سێ برا كە ساڵی ڕابردوو لە گوندی خدرجیجەی سنووری قەزای مەخمور لە هێرشێكدا شەهیدكران، دوو لەو چەكدارانەی كە سەرپەرشتی هێرشەكەیان كردووە لەگەڵ سێ چەكداری دیكە كراونەتە ئامانج و كوژراون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێیدا هاتووە، ئەو چەكدارانە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراق خۆیان حەشاردابوو بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە عێراقییەكان توانراوە شوێنەكانیان دەستنیشان بكەن و بكوژرێن و تۆڵەی شەهیدانی گوندی خدرجیجەی سنووری قەزای مەخمور بكرێتەوە.

شەوی 2ی 12ی 2021 تيرۆریستانی داعش هێرشیانكردە سەر گوندی خدرجیجەی سەر بە قەزای مەخمور و ژمارەیەك پێشمەرگەیان شەهید كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانی له‌ هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی: ئاینده‌ی میله‌ته‌كه‌م گه‌شه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی تشرینی دووه‌م، هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی چالاكییه‌كانی ڕۆژی دووه‌می ده‌ستپێكرد، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی…
Total
0
Share