دادگای ئەوروپا سەرکۆنەی تورکیا دەکات لەسەر دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنوس کە یەکێکیان کوردە

بۆ دووەمجارە دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرکۆنەی، دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنوس بەشێوەی کاتی لەلایەن تورکیاوە دەکات کە یەکێک لەو ڕۆژنامەنوسانە کوردە.

پێشتر دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ سزای ئەنقەرەیدابوو لە مانگی تشرینی دووەم، بەتۆمەتی پێشێلکردنی ئازادیی ڕادەربڕین و دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنوس کە کاریان بۆ ڕۆژنامەی (جمهورییەت)ی تورکی دەکرد، لە دوای چەند مانگێک تێپەڕین بەسەر هەوڵی کودەتا بەسەر ڕەجەیب تەیب ئەرۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا لە ساڵی 2016دا.

جارێکی دیکە ئەمڕۆ سێشەممە 19ی کانونی دووەم، دادگای ئەوروپا جارێکی دیکە سەرکۆنەی تورکیای کرد دوای چاودێریکردن و گرتنی نوسەر و گۆرانیبێژ ئاتێلا تاش، بە هۆی ئەو وتارانەی لە ڕۆژنامەی (مەیدان) لە ماوەی ساڵانی 2011 بۆ 2016 بڵاویکردبووەوە و ڕەخنەی لە سیاسەتی حکومەت گرتبوو، بە تۆمەتی پەیوەندی بە تیرۆرەوە.

لەم دۆسیەیەدا دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە بەپێی مادەی پێنجی ڕێککەوتنی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەم هەنگاوەی تورکیا پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ئازادی و سەلامەتییە، هەروەها پێشێلکردنی مادەی 10 ی مافی ئازادی ڕادەربڕینە.

دادگاکە دەڵێت، “هیچ کام لەو بڕیاری دەستگیرکردنانەی پەیوەستن بە ئاتێلا تاشەوە هیچ دەلیلێکی نیە کە وتارەکانی تاش مایەی مەترسین یان لایەنگریی سیاسی و پەیوەندی بە تیرۆرەوە هەیە و ئاڕاستەی کراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “قەدەغەکردنی ئازادی لە تاش جۆرێکی دەستوەردانە لە مافی ئازادی ڕادەربڕین، کە بەپێی یاسا ڕێگە پێنەدراوە”. دادگاکە ئەنقەرەی پەیوەستکرد بە پێدانی بڕی 12275 یۆرۆ وەک قەرەبووکردنەوە و 3175 یۆرۆ بۆ تێچوو و خەرجییەکانی”.

لە دۆسیەیەکی دیکەدا کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2010، دادگای ئەوروپا سەرکۆنەی تورکیا دەکات بەهۆی گرتنی مەهدی تانریکۆلۆ، سەرنوسەری ڕۆژنامەی (ئازادیا ولات) کە بە زمانی کوردی لە تورکیا دەردەچوو.

ئاماژەی بەوەکردووە تورکیا لەم دۆسیەیەدا هەردوو مادەی 5 و 10ی لە ڕێککەوتنی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ پێشێلکردووە، هەروەها تورکیای پەیوەستکردووە بە قەرەبووکردنەوەی بەبڕی پینج هەزار یۆرۆ.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: 50 هەزار سەربازمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیركردووە

سێنتکۆم، ڕایگەیاند، 50 هەزار سەربازمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیركردووە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ‘سێنتکۆم’، ڕایگەیاند، 50 هەزار سەربازمان…
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی هاوکاری وڵاتەکەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەی تاگەسشپیگل-ی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لە ساڵی ڕابروودا ئەڵمانیا ملیۆنان یۆرۆ هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە کە…
زیاتر ببینە

دوای زنجیرەیەک لە کوشتنی زانایانی ئێرانی سەرۆکی هەواڵگریی سوپای پاسداران دوورخرایەوە

  میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حوسێن تائیب سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دوورخراونەتەوە. میدیای…
Total
0
Share