مائیر بن شبات: جەنگی ئێران و ئیسرائیل لە پشتی پەردەوە بەڕێوەدەبرێت

ئاڵای ئێران و ئیسرائیل

سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل دەڵێت، “جەنگی ئێران و ئیسرائیل لە پشتی پەردەوە بەڕێوەدەبرێت و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕێكدەخرێتەوە”.

مائیر بن شبات سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، جەنگی ئێران و ئیسرائیل بەرپابووە و لە پشتی پەردەوە بەڕێوەدەبرێت.

بەپێی وتەی بن شبات كە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەی “گلوبس” داوە، جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لەڕووی سیبری و ئەلیكترۆنییەوە دەستیپێكردووە و بەردەوامە و دەڵێت، “نازانرێت ئەو جەنگە كەی كۆتایی پێدێت، لە ڕاستیدا جەنگەكە لە پشتی پەردەوە بەڕێوەدەبرێت”.

سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕێكدەخرێتەوە و وڵاتە عەرەبییە سوننییە میانڕەوەكان، ئیسرائیل لە زۆر بواردا بە هاوبەشی شەرعیی خۆیان دەزانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفغانستان لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبانەوە نزیکەی 80%ی ڕۆژنامەنووسەکانی لەدەستداوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاشکرایکردووە، لەدوای هاتنە سەر حوکمی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە زیاتر لە نیوەی ڕۆژنامەنووسەکانی ئەفغانستان کارەکانیان لەدەستداوە، کە…
زیاتر ببینە

وادەی بەڕێوەچوونی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران راگەیەندرا

پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. پێگەی…
Total
0
Share