عەلوەی سلێمانی رونکردنەوەیەک دەربارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی چەند بەرهەمێکی ژەهراوی دەدات و دەڵێت “هەر بەرهەمێک لە عەلوەی سلێمانییەوە دەربچێت بەچەندین فلتەردا تێدەپەڕێت”.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەندیکای عەلوەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا تیایدا ئامادەبوو رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە وەک عەلوەی سلێمانی، هەر بەرهەمێک خراپ بێت ناخرێتە بازاڕەوە و پێشکەشی هاوڵاتییان ناکرێت.
دەشڵێت “هەر بەرهەمێک لە عەلوەی سلێمانییەوە دەربچێت بە چەندین فلتەردا تێدەپەڕێت و هیچ جۆرە نەخۆشییەکی تێدانییە”.
وتیشی “ئەو بەرهەمانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە دەهێندرێنە ناو عەلوەی سلێمانییەوە پێش ئەوەی بفرۆشرێت بە چوار فلتەری تایبەتدا تێدەپەڕێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی هەبوونی بڕێک پەتاتە و کولەکەی ژەهراوی لە عەلوەی سلێمانیدا بڵاوکرایەوە، ئەمرۆش سەندیکای عەلوە دەنگۆکەیان رەتکردەوە.