راگەیەندراوێک لە بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت ببنە خاوەنی پاسپۆرت یاخود مامەڵەی نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان هەیە، بە گوێرەی کات و بەرواری دیاریکراوی خۆیان سەردان بکەن.

بەرێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتی دیاری کراوی خۆیان بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاریکراوە و هەر لەو کاتەشدا، واتە کاتژمێر و بەرواری حجزی ئەلەکترۆنییەکەی لە چ کات و بەروارێکدا بوو، ئەوا لەو کاتەدا سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی ئێمەش لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانیان بۆ رایی بکەین.

ئاگاداری هاوڵاتییانیش دەکاتەوە، ئەگەر پابەندی کاتی دیاریکراو نەبوون، ئەوا سەرەکەیان دەفەوتێت و ناتوانین مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێبکەین، چونکە سەرەی کەسێکی دیکە دەبێت و لەم کاتەشدا کێشە بۆ سیستمەکە دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشێلكارییەكانی دەرهەق بە زیندانیانی بادینان گەیەندرایە دەستەی مافی مرۆڤ

تیمی پارێزەرانی بادینان رایدەگەیەنێت، پێشێلکارییەکانی دەرهەق بە زیندانیان-یان گەیاندووەتە سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ. بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی…
Total
0
Share