بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی هەرێم، بەهای دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، لە ئێستاشدا نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، لەلایەن حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندییەوە هەوڵدەدرێت بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ دابەزینی زیاتری بەهای دۆلار.