کێشەی ئاوی چەمچەماڵ بە نێودەوڵەتی دەکرێت

کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە چەند ناوچەیەکی هەرێم بە ئاشکرا دەرکەوتووە، قەزای چەمچەماڵ و دەورەبەری یەكێكن لە قوربانییە سەرەکییەكانی ئەو دیاردە سروشتییەیە، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاپۆرتێک کێشەکە دەداتە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

ڕەمەک ڕەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بانگەوازێکی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردبوو، کە بە تەنگ کێشەی کەمئاوی شارەکەیانەوە بێن.

دوێنێ شاندێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (UN) سەردانی شاری چەمچەماڵی کردووە و ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە، تا بیداتە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی كەمئاوی.

بەهۆی كەمیی ئاستی گەیشتنی ئاوی پاک بە قەزاكە، چەمچەماڵ و دەوروبەری کەمتر لە ناوچەکانی دیکە ئاویان پێدەدرێت و وەک خۆیان دەڵێن، هەندێک کات 17ڕۆژ جارێک ئاو دەگاتە تەنکییەکانیان، بۆیە بە ناچاری دەبێت ئاو بکڕن و ئەوەش تێچوویەکی زۆریان لەسەر دروست دەکات.

ڕاپۆرتێکی تۆڕی میدیایی ئێستا لێرەوە ببینە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکان دەکات

هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکان دەکات و دەڵێت لەئەگەری جێبەجێنەکردنی رێنماییەکاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێل یان ئامێرەکاندا دەگیرێت.…
Total
0
Share