وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر رایگەیاند، وەفدێکی هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن.
وەفدەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێکدێت لە “رێواز فایەق، شاڵاو شێخ سەڵاح، ئامانج رەحیم”. وەفدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش پێکدێت لە “پشتیوان سادق، ئومێد سەباح، دڵشاد شەهاب”.
دەشڵێت، “هەردوو وەفد تاوتوێی رەشنووسێک دەکەن بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
هاوکات، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هەردوو وەفدی دانوستانکار بۆ گفتووگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، رۆژی پێنجشەممەش کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجامدەدرێت.