ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانى زمانی زانکۆکانی هەرێم راگەیەنرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکانی هەرێم رایگەیاند.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە، “دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنرێن و بەشداربووان دەتوانن سەردانی ئەکاونتەکانیان بکەن بۆ وەرگرنتی ئەنجامەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەشداربووانی دەرچوو لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆکان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی پشتگیری دەرچوون لە ئاست و خولەکان تاوەکو ئەوانەی پێشکەشی خویندنی باڵا(دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆکانی کوردستان دەکەن بتوانن بۆ مەبەستی وەرگرتنی خاڵ لە پرۆسەی پێشبرکێی خاڵبەندی لەسەر کورسییەکان بە پێی پلان بەکاری بھێنن و ھەژماری بکەن”.

تاقیکردنەوەی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە 27 و 28 ی ئەم مانگە بەرێوەچوون و تیایدا هەزار و 141 بەشداربوو تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومییەکانی کوردستان ئەنجامدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگاى فیدراڵی چوارشەممە بڕیار لەبارەی دانیشتنی یەكەمی نوێنەران دەدات

دادگاى فیدراڵیی عێراق واده‌ى دانیشتنی بڕیاردان له‌باره‌ى ده‌ستووریبوون یان ‏ده‌ستوورینه‌بوونى یه‌كه‌م دانیشتنى خولی نوێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى دیاریكرد.‏…
Total
0
Share