راگەیەندراوێك لە هێزی كۆماندۆی كوردستان-ەوە

لۆگۆی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان

هێزی كۆماندۆی كوردستان ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سنووری گەرمیان ئەنجامدا و ژمارەیەك حەشارگەیان لەو ناوچانە خاپووركرد.

راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بڵاویكردەوە، بە پشتبەستن بە زانیارییەكانی تۆڕی هەواڵگریی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و پشتیوانیی هاوپەیمانان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2024 چەند تیمێكی شەڕكەری “كوڕانی كۆماندۆ” لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر ژمارەیەك حەشارگەی داعش لە ناوچەی “تاوێرکەوە” لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشدا، لە كاتژمێر 02:30ی خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی تیمێكی یەكەی (هاوەن)ی هێزەکانمان ژمارەیەك حەشارگەی داعش خاپوور كرا و دواتر “كوڕانی كۆماندۆ” دەستیان بە كێوماڵكردنی ناوچەكە كرد، كە تیرۆرستان ناوبەناو وەك شوێنی كۆبوونەوە و دانانی پیلانی هێرشكردن بەكاریان دەهێنا، كە ئامانجی سەرەكیی ئۆپراسیۆنەكەش خاپووركردنی ئەو شوێنانە بوو، هاوكات بۆمبێکی چێنراوی تیرۆرستانیش لەلایەن تیمێكی (E.O.D)ی كۆماندۆی كوردستانەوە پۆچەڵكرایەوە، ئۆپەراسیۆنەكەش لە سەعات 10ی پێش نیوەڕۆ بە سەركەوتوویی كۆتایی هات.

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ دووپاتیدەكاتەوە، “كوڕانی كۆماندۆ” جارێكی دیكە دڵنیایی دەدەنە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، كە بەردەوام ئاگاداری هەر جموجوڵێكی تیرۆرستان دەبن و وەك هەمیشە پێشمەرگەی دڵسۆزی پارێزەری خاكی پیرۆزی كوردستان و خزمەتكاری بەوەفای خەڵك دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەكارهێنانی مووچە بۆ بەرژەوەندیی حزبی كارێكی ناڕەوا بوو بەخۆشحاڵییەوە توانیمان رێگریی لێبكەین و نەهێڵین گوزەرانی خەڵكەكەمان بكەوێتە مەترسییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی كارتی ڤاكسین وەك مەرجی ڕاییكردنی مامەڵە دیاریدەكات

هەر بازرگان و خاوەنكارێك كارتی ڤاكسینی پێنەبێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانییەوە مامەڵەی بەڕێناكرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی: سلێمانی لە ڕووی گەشتیارییەوە پێشەنگی عێراقە و ئامارەکان خۆیان دەدوێن

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرایدەکات، وەک چۆن سلێمانی لەسەر زۆرێک لە ئاستەکان پێشەنگی عێراقە، ئاواش لە بواری گەشتوگوزاردا پێشەنگە.…
Total
0
Share