چارەنووسی مووچەی مانگی 12 چی لێدێت؟

چارەنووسی مووچەی مانگی 12 بە نادیاری دەمێنێتەوە و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت “بەغداد پارەی تەواوی بۆ مووچەی مانگی 12 ناردووە و حکومەتی هەرێم دەتوانێت دابەشی بکات”.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆبووینەتەوە و وەزارەتی دارایی عێراق پێی وتووین تەواوی مووچەی مانگی 12مان ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە، کە بڕەکەی بریتییە لە 988 ملیار دینار و تایبەتە بە مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران.

وتیشی “بەغداد سەرجەم بڕە پارەکەی ناردووە و دابەشکردنی بڕە پارەکە پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمەوە هەیە”.

نزیکەی 10 ساڵ دەبێت، مووچەخۆرانی هەرێم هیچ ساڵێک نەبووە بە تەواوەتی سەرجەم مووچەکانیان وەرگرتبێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە هەموو ساڵێک چەند مووچەیەکیان دەفەوتێت و بەسەریاندا دابەشناکرێت.

 

بابەتی پێشتر

کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

توركیا قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی درێژكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share