جوتیارانی گەرمیان بۆ ناڕەزایی بەرامبەر حکومەت گەنمەکانیان نادەن بە سایلۆکان

لە گەرمیان وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنوورەکە راگیراوە، بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ ناوچەکەش دەڵێت، هۆکارەکەی کەمکردنەوەی پشکی گەرمیانە لە پشکی هەرێمی کوردستاندا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی گەرمیان لەو پشکەی کە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی دیاریکردووە، جوتیاران هەڵوێستیان وەرگرتووە.

ئاماژە بەوە دەکات، جوتیاران ناڕازین لەوەی کە پشکی گەرمیان لە 36  هەزار تۆنەوە کەمکراوەتەوە بۆ 32 هەزار تۆن، لەکاتێکدا پشکی هەرێمی کوردستان زیادکرا لەلایەن عێراقەوە.

جوتیارانی گەرمیان ئەو هەنگاوە وەک فشارێک بەرامبەر حکومەتی هەرێم دەگرنەبەر بەمەبەستی زیادکردنی پشکی وەرگرتنی گەنمی سنوورەکەیان.

لە سنووری گەرمیان 146 هەزار تۆن گەنم هەیە لە ئەمساڵدا و لەو بڕەش تەنها 32 هەزار تۆن وەردەگیرێت.

بابەتی پێشتر

یونایتد جوڵەی کرد و پلانێکی بەرشلۆنەی شێواند

بابەتی دواتر

پۆچیتینۆ، ئۆگارتێی کڕی و دەرگای لە مەدرید داخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. سۆران عەبدولغەفور…
Total
0
Share