دەزگای لوتکە رایگەیاند، “ساڵی 2024 دوو هەزار و 200 کەس لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون”.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی 2024، دوو هەزار و 200 کەس لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەروشوێن بوون، تەنیا لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست نزیکەی هەزار و 700 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا سەدان منداڵ و هەرزەکارهەبوون.
دەزگای لوتکە باس لەوەشدەکات، ئەم ژمارانە دوای رووداوێکی نوقمبوونی کەشتییەک لە شەوی سەری ساڵدا هاتبوون، کە تێیدا حەوت کەس رزگارکران و نزیکەی 20 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون، کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، کە لە شەوی 31ی کانوونی دووەمی رابردوودا کەشتییە بچووکەکە نوقمبووبوو کە کیلۆمەترێک لە کەناراوەکانی لیبیا دوورە.
بەپێی ئاماری دەزگای لوتکە، لە نێو رزگاربوواندا منداڵێکی سوریی تەمەن هەشت ساڵان هەبووە، کە بینیویەتی دایکی خنکاوە، منداڵەکە لەگەڵ رزگاربووانی دیکەدا گواستراوەتەوە بۆ سەنتەری پێشوازیی کۆچبەران لە دورگەی لامپێدوسا کە دوو پیاوی سوری و دوو پیاوی سودانی و دوو پیاوی میسری بوون.
دەزگای لوتکە ئەوەشی خستەڕوو، “لە هەر پێنج کۆچبەرێک کە لە دەریای ناوەڕاست دەپەڕنەوە، یەکێکیان منداڵی خوار تەمەنی یاساییە و زۆربەیان لە ململانێ توندوتیژەکان و هەژاری هەڵدێن”.