توێژینەوەیەک: کەمکردنەوەی کاتی کارکردن بەرهەم زیاددەکات

هەرچەندە زۆرینەی بەڕێوەبەرانی دامەزراوە جیاوازەکان لە جیهاندا پێیانوایە زیادکردنی کاتی کارکردن بەرهەمەکانیان زیاددەکات، بەڵام لە واقیعدا ئەمە تەواو پێچەوانەیە، لەم دواییانەدا چەندین توێژینەوە سەلماندوویانە کەمکردنەوەی کاتی کار بڕی بەرهەم و تەنانەت کوالێتییەکەشی زیاددەکات.

بەپێی توێژینەوەیەک کە سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا لە ساڵی 2018 ئەنجامیداوە، لە بەریتانیا تێكڕای کارکردنی هەفتانە 42 کاتژمێرە، کە دوو کاتژمێری لە تێکڕای دەوڵەتانی یەکێتیی ئەوروپا زیاترە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی بەرهەمی لەو وڵاتانە کەمترە.

هەرچەندە چەندین توێژینەوە ئەنجامدراون بۆ دیاریکردنی کاتی نموونەیی کارکردن بەڵام شارەزایان نەیانتوانیوە بگەن بە دەرئەنجامێکی تەواو، بەشێکیان 35 کاتژمێریان لە هەفتەیەکدا دیاریکردووە، بەشێکی دیکەیان کەمتر لە 40 کاتژمێریان دیاریکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەموویان کۆکن لەسەرئەوەی تا کاتی کارکردن درێژتربێت ئاستی سەرنجدانی کارمەند کەمتردەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوروپا، ئاسیا و ئەفریقا ئەگەری جەنگیان تێدایە
پێشبینییەکان بۆ جەنگ و ململانێکان لە 2022دا بێپێشینەیە

جەنگ و ململانێکان لەماوەی دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە بەرزبوونەوەی زۆری ‏بەخۆوە بینیوە، بەپێی داتاکان، لە دوو ساڵی ڕابردوودا…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەمڕۆ لەگەڵ ناتـ.ـانـ.ـیاهۆ دەگەینە رێککەوتن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ بـ.ـنیامـ.ـین ناتـ.ـانیـ.ـاهۆ سەرۆکی ئیـ.ـسرائیل لەبارەی جەنگی غـ.ـەززەوە بگەنە رێککەوتن.…
Total
0
Share