ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت و بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.