ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریانداوە لە ئەمساڵدا كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگرن، بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.