ڤایرۆسێکی نوێ بڵاوبووەتەوە و داوای بەکارهێنانی ماسک دەکرێت

لە وڵاتی چین ڤایرۆسێکی نوێ بڵاوبووەتەوە کە نیشانەکانی لە ئەنفلۆنزا دەچن و بەرپرسانی تەندروستیی وڵاتەکەش داوای بەکارهێنانی ماسک لە هاوڵاتییان دەکەن.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، ئەو ڤایرۆسەی بڵاوبووەتەوە لە جۆری HMPV، کە نیشانەکانی هاوشێوەی ئەنفلۆنزان، وەک رشانەوە و تاو، گۆڕانی دەنگ.

یەکێک لەو هۆکارانەی کە پزیشکانی وڵاتەکەی نیگەرانکردووە، بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی هەوکردنی سییەکانە لەو کەسانەی خوار تەمەنی 14 ساڵانن.

هەتابێت ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە چین زیاتر دەبێت و تا ئێستا هیچ دەرمانێکی تایبەت یان ڤاکسینێک دژی نەخۆشییەکە بەرهەمنەهێنراوە.

بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، بەرپرسانی تەندروستیی وڵاتەکە داوایان لە هاوڵاتییان کردووە، ماسک ببەستن و خۆیان لە قەرەباڵغی بپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
Total
0
Share