بافڵ جەلال تاڵەبانی هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی بەسەركردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای فەرماندەیی لە سلێمانی هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی بەسەركردەوە و لەلایەن سەرخێڵ كەمال لێپرسراوی هێزەكانی ئۆپەراسیۆن پێشوازیلێكرا.

‏‎لەمیانی بەسەركردنەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ مەشقی چڕ و جێبەجێكردنی ئەركەكانی هێزەكە كرد و ستایشی هەوڵی بەردەوام و جوامێرانەی دەزگای ئاسایش و هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی كرد لە پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و ژیانی هاوڵاتییان.

‏‎لەبارەی ئەرك و هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی یاسا سەرۆك بافڵ رایگەیاند، “رووبەڕووی هەموو پیلان و مەترسییەك بووەستنەوە كە ژیانی خەڵكەكەمان دەخاتە ژێر مەترسییەوە و ئەركی ئێوەیە ئارامی بۆ هاوڵاتییان دەستەبەربكەن و وتیشی، یاساشكێنان رووبەڕووی دادگا بكەنەوە و بەتوندیی دژی هەموو جۆرە تێكدانێك بووەستنەوە، ئێمەش پشتیوانتان دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگری شارستانی هەرێم دەربارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ رێنماییەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد و دەڵێت، پێویستە لە…
Total
0
Share