بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، هەر کەسێک لە ئاوارەکانی لوبنان خواستی گەڕانەوەی هەبووبێت بۆ وڵاتەکەی کاریان بۆ کردووە و گەڕاندوویانەتەوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە بەڵام سەبارەت بە پرسی گەڕانەوەی سورییەکان تائێستا هیچ بڕیارێک نییە.
کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو میوانە لوبنانییانەی لە عێراق بوون ژمارەیان 22 هەزار کەس بووە و هەموویان هێشتا نەگەڕاونەتەوە بەهۆی ئەو بارودۆخەی سوریای گرتەوە لەماوەی رابردوودا کارەکان وەستان.
ئاماژە بەوەشکرد، گواستنەوەی میوانەکان بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە و لە رۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبن.
سەبارەت بە مەلەفی گەڕانەوەی سورییەکان بۆ وڵاتەکەیان رایگەیاند، تائێستا فایلیان بۆ نەکراوەتەوە بەڵام زۆرن ئەوانەی ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە، بەتایبەت ئەوانەی لە سەردەمی رژێمی پێشووی سوریا وڵاتەکەیان جێهێشتووە.