دەستەی کەشناسیی عێراق: لە مانگی رابردوودا 24 بومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون

بەشی بومەلەرەزانی لە دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی مانگی رابردوودا 24 بومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون لەو ژمارەیەش تەنها نۆ بومەلەرزەیان چەقەکەیان لە ناوخۆی وڵاتەکەدا بووە.

بەشی بومەلەرەزانی لە دەستەی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “لە سەرەتای مانگی ئازارەوە تا کۆتایی مانگ 24 بومەلەرزە روویانداوە، نۆیان چەقەکەیان لە ناوخۆی عێراق بووە، نۆیان چەقەکەیان ئێران بووە، دووانیان لە تورکیا و سوریا بوون و دووانی دیکەشیان لەسەر سنووری عێراق ئێران بووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هێزی بومەلەرزەکان لەنێوان 1.2 بۆ 2.5 پلە و لە قوڵایی 5 بۆ 22 کیلۆمەتر بوون، بەڵام هیچکامیان زیانی گیانی و ماددییان بەدواوە نەبووە”.

 

بابەتی پێشتر

هاتوچۆ هۆشداری دەدات بە شۆفێران و سزادەدرێن

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیستانی چی بە نێردەی یوئێن وتووە؟

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لەگەڵ دوو كاربەدەستی  نەتەوە یەكگرتووەكاندا كۆبووەوە، نووسینگەكەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە و پەیامەكانی سیستانی ئاشكرادەكات.…
Total
0
Share