پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت “مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A وەستاوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A لە سیستەمی کۆن وەستاوە و لە ئێستادا تەنها دەتوانن مامەڵەی پاسپۆرتی نوێ جۆری B لە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەنجام بدەن.

دەشڵێت “ئەو هاوڵاتیانەی کە لە ماوەی رابردوودا، پەنجەمۆریان کردووە و تەنها وەرگرتنەوەیان مابووەوە لە پاسپۆرتی جۆری A  دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان”.

ئاماژەیان بەوەشداوە، کە دانەوەی پاسپۆرتی جۆری A  لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر دەبێت لە رۆژانی دەوامی فەرمی، کە دەکەویتە گەرەکی 32 پارک پشت بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکەمین کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە هەواڵەکەی یاهوو نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر هەواڵەکەی یاهوو نیوز نیشاندا و ڕایگەیاند، “بەشێکی زۆری ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە،…
Total
0
Share