وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی بەپەلە دەگاتە بەغداد

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە سەردانێکی لەناکاو حسێن عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بگاتە بەغدادی پایتەختی عێراق.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێکەوتنە ئەمنییەکانی نێوانیان حسێن عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دەگاتە بەغداد.

ئاشکراشیانکرد، یەکخستنی هەڵوێستی هەردوو وڵات لەبارەی دۆخی فەلەستینەوە بەشێکی دیکە لە پلانی گەشتەکەی وەزیری دەرەوە پێکدەهێنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: 24 کاتژمێر دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای 24 کاتژمێر لە داخستنی بنکەکانی دەنگدان، ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکرێنەوە. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share