لە پێناو درووستنەبوونی قەرەباڵغی بانکی شارەزوور میکانیزمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە راگەیاند

بانکی شارەزوور، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە پێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی تاوەکو بە شێوەیەکی ئاسانتر مووچە وەربگیرێت بە میکانیزمێکی نوێ مووچەی خانەنشینانی شارستانیی و خانەنشینانی سەربازیی دابەشدەکات لە رۆژی یەکشەممەدا.

بەگوێرەی لیستی مووچەی مانگی 11 کە دوێنێ شەو وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە 5ی 1ی 2025 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و خانەنشینان لەو رۆژەدا مووچە وەردەگرن.

بە گوێرەی میکانیزمی نوێی بانکەکە، ئەو رۆژە کاتژمێر8:00ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر1:00ی دوای نیوەڕۆ مووچەی (خانەنشینی شارستانی و وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت.

هاوکات، لە کاتژمێر1:00ی دوای نیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر3:00ی دوای نیوەڕۆ مووچەی خانەنشینی(پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول و گوڵان) دابەشدەکرێت .

بانکی شارەزوور ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروستنەبێت داواکارین لە خانەنشینانی(پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول و گوڵان ) لە کاتژمێر1:00ی دوای نیوەڕۆ سەردانی بانك بکەن، لەبەرئەوەی ئەو کاتە ناسنامەی مووچەیان لێوەردەگیرێت .

بابەتی پێشتر

داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی 310 ملیار کەمیکردووە

بابەتی دواتر

هونەرمەند زاهیر عەلی لە ژێر چاودێریی پزیشکییدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە تونێلی دەربەندیخان كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون

لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرژمێری: ئەوانەی تۆمارنەکراون لە ماڵەکانیان بمێننەوە و چاوەڕێی هاتنی بژمێرەکان بکەن

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرپەرشتی سەرژمێری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری و…
Total
0
Share