لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە تونێلی دەربەندیخان كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون

لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێڵێکی بارهەڵگر لە جۆری مسیوبۆشی کە باری سەوزە و میوەی پێبووە لەگەڵ تۆیۆتا پیکئاب هایلۆکس ڕوویداوە.

لە ڕووداوەکەدا چوار کەس برینداربوون، یەكێكیان لەڕێگای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا و برینی دووانی دیكەیان سەختە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێواز فایەق بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی حساب بۆ یەكێتی نەكات حسابی بۆ ناكەین

ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی وتارێكی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە، كە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەیدا ڕایگەیاندبوو، “پارتی…
Total
0
Share