پزیشکێکی پسپۆڕی نەشتەرگەری و دەمارەکان، هەندێک لەو هۆکارانە ئاشکرادەکات کە دەبنە هۆی ئازاری پشت و کاریگەرییەکانی و هۆشداریش لە پشتگوێخستنیان دەدات.
ئارسن کاراگۆزیان، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری و دەمارەکان دەڵێت، ئازاری پشت تەنها کێشە نییە بۆ کەسانی بەساڵاچوو، چونکە هەندێک جار نیشانەکانی لە گەنجان و تەنانەت هەرزەکارانیشدا دەردەکەون، هۆکارەکانی ئازاری پشت پەیوەندییان بەو شێوازە ژیان و کارەوە هەیە کە تێیدا جوڵە کەمترە، و کارمەندانی (ئۆفیس، ژمێریار، نەشتەرگەری و پزیشکانی نەشتەرگەریی جوانکاری و چەندین کەسی دیکە) بەدەستیەوە دەناڵێنن.
ئەو پزیشکە دەڵێت، بە تێپەڕبوونی کات ئازاری پشت رەنگە نیشاندەری سەرەتای کێشەکان بێت بۆیە پێویستە راوێژ بە پزیشک بکرێت ئەگەر کەسەکە تێبینیکرد کە بەدەست دووبارەبوونەوەی ئازاری کڕکڕاگەکانەوە دەناڵێنێت، واتە ناوچەی پشتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە هەندێکجار ئازاری پشت لە ئەنجامی کەمیی جوڵەوە نەبێت، بەڵکو دەکرێت لە ئەنجامی فشاری جەستەیی زۆرەوە بێت، کە رەنگە ببێتە هۆی کێشە لە بڕبڕەی پشت و پوکانەوەی بڕبڕەکان بە تێپەڕبوونی کات.
ئەو پزیشکە باس لەوەش دەکات، “کڕکڕاگەکان تایبەتمەندیی خۆیان لەدەست دەدەن بە بەرزکردنەوەی کێشی قورس و لە ئەنجامدا ئازار لە پشت و بڕبڕەی پشتدا دەردەکەوێت، بۆیە وەرزشوانان دەبێت راوێژ بە پزیشک بکەن ئەگەر ئەم ئازارانە دەرکەوتن بۆ ئەوەی بەرکەوتەی شێواوییەکی قورس نەبن لە بڕبڕەی پشتدا”.