داهاتووی کۆرۆنا.. کوتانی ساڵانەی دەبێت هاوشێوەی ئەنفلوەنزا

سەرۆکی پەیمانگای نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گواستراوەکان ئاشکرایکردووە، ئەگەری زۆرە لە داهاتوودا کۆرۆنا هاوشێوەی ئەنفلوەنزای وەرزیی لێبێت و پێویستی بەوە بێت کە ساڵانە کۆتان ئەنجامبدرێت.

ئەنتۆنی فاوچی لەمیانی لێدوانێکیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لە داهاتوودا مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوشێوەی ئەنفلوەنزای وەرزی دەبێت و پێویستی بە وەرگرتنی ڤاکسین دەبێت بەشێوەی ساڵانە، ئەمە لە ئەگەرێکدا زنجیرەیەکی زۆر جیاواز و مەترسیداری ڤایرۆسەکە بڵاونەبێتەوە.

لەمدواییانەدا دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکا ڤاکسینێکی دووانەیی دژی کۆرۆنا ڕاگەیاند بۆئەوەی خەڵک لە زستاندا پارێزراوبن، فاوچی داوای لە خەڵک کرد ئەو ڤاکسینە چالاککەرانە وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: هەوکردنی دڵ لەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە زیاترە لە چاوەڕوانکراو

سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و چاودێریکردن لە ئەمریکا ڕایانگەیاند، ژمارەیەکی زیاتر لەوەی پیشبینیمان دەکرد لەناو ئەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر…
Total
0
Share