تەقینەوەیەک لەبەردەم هۆتێلەکەی ترەمپ لە لاس ڤێگاس روویدا

لەبەردەم هۆتێلەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە ویلایەتی لاس فێگاس ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و کەسێک گیانیلەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی لاس فێگاز بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری سایبەر تراکە کە لەلایەن کۆمپانیای تێسلا دروستکراوە، رۆژی چوارشەممە لەبەردەم هۆتێلی دۆناڵد ترەمپ تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانیلەدەستداوە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە، حەوت کەسیش برینداربوون کە لە شوێنی رووداوەکەدا بوون.

باسیلەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیانی گەورەی بە كەلەپووری عێراق گەیاندووە

ڕوسیا دەڵێت، هەڵسوكەوتەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق بووەتەهۆی لەدەستدانی ژمارەیەك لە شوێنەوارە كەلەپوورییەكان، وێرانكردنی…
Total
0
Share