یەكەم حاڵەتی توشبوون بە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە كوەیت تۆماركرا

هاوڵاتییان و كارمەندان لە فڕۆكەخانەیەكی كوەیت

كوەیت تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبوون بە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایدەگەیەنێت و دەشڵێت، حاڵەتەكە لە دوو هاوڵاتیدا بووە كە لە بەریتانیا گەڕاونەتەوە.

عەبدوڵا سنەد، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستیی كوەیت ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانونی دووەم وتی، ئەنجامی پشكنینەكانی (PCR)ی دوو هاوڵاتیەكە لەو وڵاتەی لێوەی هاتوون نێگەتیڤ بووە، بەڵام ئەو پشكنینی (PCR)ی لە فڕۆكەخانەی كوەیت لەكاتی گەیشتنیان بۆیان ئەنجامدراوە توشبوونیانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا سەلماندووە.

سنەد ڕونیشیكردەوە، ڕێوشوێنی كەرەنتین بەپێی پڕۆتۆكۆڵەكان گیراوەتەبەر.

ئەوەشی خستەڕوو، لەكاتی پشكنینی ورد دەركەوتووە هەردوو هاوڵاتییەكە بە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا توشبوون.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە كۆتاییەكانی كانونی یەكەمی ڕابردوەوە هەڵمەتی كوتان دژی بە ڤایرۆسەكە بە بەكارهێنانی ڤاكسینی (فایزەر-بیونتیك) لە كوەیت دەستیپێكردووە.

سەرچاوە: كۆنا

بابەتی پێشتر

ئالابا چانسێکی پێنج خەسڵەتیە ڕیاڵ مەدرید نەیتوانی لەدەستیبدات

بابەتی دواتر

جیهان لەبەردەم برسییەتى و پەتا مەترسیدارەکاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share