چارەسەرێکی بەرگریی خێرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە دروستکرا

توێژەرانی زانکۆی NCSU سەرکەوتووبوون لە پەرەپێدانی بنجێکی هاوشێوەی ڕووەک لە خێزانی گەڵا تۆڵەکەییەکان، کەدەکرێت بتوانێت ڕاهێنان بە سیستمی بەرگریی جەستە بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجە لە کەسێکی تووشبوودا.

تاقیکردنەوەکان کەلەسەر مشک ئەنجامدراوە دەریدەخات، تەکنیکە نوێیەکە کاریگەریی زیاتری هەیە لەسەر تووشبووانی شێرپەنجە زیاتر لە چارەسەرەکانی دیکە.

چارەسەری خانە تییەکان “cell T” “کەبەشێکن لە خانە لیمفاوییەکانی ناو خوێن و سیستمی بەرگریی لەش پێکدەهێنن”، لە دیارترین ڕێگاکانی چارەسەری شێرپەنجەیە، کە چەندین هەفتە و تێچوویەکی یەکجار زۆری دەوێت وەک ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی کەسی تووشبوو.

سەبارەت بە چارەسەرە نوێیەکە توێژەران تەکنەلۆژیای MASTERیان بەکارهێناوە کە کردارێکی ئەندازەیی وردە بۆ “cell T” بەکاردەهێنرێت و بە ڕێگایەکی ئیسفانجی ناودەبرێت.

کردارەکە هەمەن ڕێگای چارەسەری ئاسایی ئەو خانانەیە، خانەکان کۆدەکرێنەوە و بۆ کردنە ئامانجی خانە شێرپەنجەییەکان ئامادە و بەرنامەڕێژدەکرێن، ئەوەی لەم ڕێگەیەدا جیاوازە ئەوەیە ئەو چارەسەرە پەرەپێدراوە دەکرێتە خانەکەوە کە هاوشێوەی ئیسفەنج مادەیەکی مژەرە، ناودەبرێت بە ” Interleuki”، دوای جاندنی ئەو پەرەپێدراو “ئامێر”ە لەجەستەدا پاڵپشتیی چالاککردنی خانەکانی بەرگریی خوێن دەکات بۆ دەرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خانەی ڕاهێنراو دژی خانە شێرپەنجەییەکان.

سوودی ئەم تەکنیکە نوێیە زیاتر خێرایی چارەسەرەکەیە لە چالاککردنی خانەکانی بەرگریی کە تەنها چەند کاتژمێرێکی دەوێت نەک چەندین هەفتە، هەروەک مانەوەشیان لەجەستەدا ماوەیەکی زۆر زیاترە وەک لە چارەسەرەکانی دیکەی بەرگری، لەبەرئەوەی ئەو خانانە نوێترن و توانای بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەیان زیاترە.

بریتا ئاگارۆلا توێژەری سەرەکیی بەشداربوو لە توێژینەوەکەدا دەڵێت، ئەو مشکانەی لە توێژینەوەکەدا ئەم چارەسەرەیان بۆ بەکارهێنراوە، بەڕێژەیەکی زۆر زیاتر توانای بەرگرییان بەرامبەر گرێ شێرپەنجەییەکان بەراورد بە چارەسەرە تەقلیدییەکانی دیکە.

سەرەرای ئەوەی کاریگەرییەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر زیاتر دەمێنێتەوە، تاوەکو ڕووبەڕووی جارێکی دیکە نوێبوونەوە و سەرهەڵدانەوەی خانە شێرپەنجەییەکان ببنەوە، لەکاتێکدا تاقیکردنەوەکان تائێستا بۆ مرۆڤ بەکارنەهاتوون.

بابەتی پێشتر

هادی عامری: دەستپێشخەریی نوێ بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی دەبێت

بابەتی دواتر

خۆتان لەم خۆراكانە دووربگرن...پەستانی خوێن بەرزدەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share