نەخۆشخانەی هیوا: لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 500 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراوە

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی

نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی تووشبووانی شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەکە بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە زیاتر لە هەزار و 500 تووشبوو تەنها لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوەکەی نەخۆشخانەی هیوادا هاتووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە نەخۆشخانەکەیاندا 1508 تووشبووی شێرپەنجە بە جۆرە جیاوازەکانییەوە تۆمارکراوە.

بەپێی ئامارەکە شێرپەنجەی مەمک زۆرترین رێژەی تووشبوونی هەبووە کە بە رێژەی %15.78 بووە و دەکاتە 238 تووشبووی شێرپەنجە، دوای ئەو شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە دێت بە رێژەی %10.15 کە دەکاتە 153 تووشبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: دوو ساڵە داوای 30 ئەمبوڵانسمان کردووە ئێستا 10 دانەیان بۆ دابینکردووین

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک ئەمبوڵانسی بەسەر بەڕێوەبەرێتییەکانی سنوورەکەیدا دابەشکرد، ئەمە لەکاتێکدا ماوەی دوو ساڵە داوای ئەو…
Total
0
Share