لەكاتێكدا رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و گروپەكانی سەر بە توركیا درێژەیان هەیە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەكە دەكات.
كەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ گەورەترین كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانان لەدوای رووخانی رژێمەكەی بەشار ئەسەدەوە چووەتە ناو خاكی سوریا لەڕێی دەروازەی وەلید كە هاوسنوورە لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
باسی لەوەشكرد، كاروانەكە لە 60 بارهەڵگری چەك و تەقەمەنی و كەلوپەلی لۆجیستی پێكهاتووە و بەرەو بنكەكانی هاوپەیمانان لە هەردوو پارێزگای حەسەكە و دێرلزور بەڕێكەوتووە.
بەپێی كەناڵەكە ژمارەی كاروانەكانی هاوپەیمانان لەدوای رووخانی ئەسەدەوە تائێستا گەیشتووەتە شەش، كە 210 بارهەڵگریان لەخۆگرتووە.
روونیشیكردەوە، چوونی ئەو كاروانە هاوكاتە لەگەڵ جموجوڵێكی فراوانی زرێپۆش و سەربازانی ئەمریكا لە دێرلزور و رەقە و كۆبانێ.