دابەشکردنی بەنزینی حکومی لە سلێمانی بەردەوامە

دابەشکردنی بەنزینی حکومی بە نرخی 750 دینار لە سلێمانی بەردەوامە.

ماوەی سێ رۆژە دابەشکردنی بەنزینی حکومی لە شەش بەنزینخانەی سلێمانی دەستیپێکردووە کە بریتین لە بەنزینخانەکانی (کۆکار، هەڵەبجە، پێشەوا، دایک، کازیوە و تاسڵوجە)، بۆ هەر بەنزینخانەیەک رۆژانە بڕی 36 هەزار لیتر بەنزین دابیندەکرێت.

ئەو بەنزینەی دابەشدەکرێت لە جۆری نۆرماڵە و لیترێک بە 750 دینار بە هاوڵاتی و شۆفێران دەدرێت.

دابەشکردنی ئەو بەنزینە بووەتە هۆی هەرزانبوونی نرخی بەنزینی بازرگانی بە جۆرێک بۆ هەرسێ جۆری نۆرماڵ، موحەسەن و سۆپەر 25 دینار دابەزیوە.

ئێستا نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە 950 دینارەوە بووە بە 925 دینار و موحەسەن لە هەزار و 150 دینارەوە بووە بە هەزار و 125 دینار و سۆپەریش لە هەزار و 300 دینارەوە بووە بە هەزار و 275 دینار.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وان له‌ سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر خرایه‌خواره‌وه‌ ‏

هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانیان له‌ سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر خسته‌خواره‌وه‌.‏ به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو هێزەكانی هاوپەیمانان فڕۆكه‌یه‌كى…
Total
0
Share