هەفتەی داهاتوو سودانی سەردانی تاران دەکات

بڕیارە کۆتایی هەفتەی داهاتوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی رەسمی بگاتە تارانی پایتەختی ئێران.

میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوە ئێرانییەکانەوە بڵاویانکردووەتەوە، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو محەمەد شیاع سودانی دەگاتە تاران و چاوی بە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دەکەوێت.

ئاشکراشیانکرد، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، دۆخی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سوریا تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبن.

ئەمە لە کاتێکدایە، چەندین زانیاریی دیکە لە بەشێک لە میدیاکان سەبارەت بە کات و هۆکاری سەردانەکەی سودانی بڵاوکراونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندكرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە كۆی دەنگ پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندكرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی…
Total
0
Share