ڕوداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی شەش برینداری لێكەوتەوە

دیمەنێك لە ڕوداوەكە

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود پێنج خوێندكار و شۆفێرەكەی برینداربوون.

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی شوبات پاسێكی تایبەت بە گواستنەوەی خوێندكاران لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە نزیك پردی زەرگەتە وەرگەڕا.

دەربارەی ڕوداوەكە هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا کامری بەھۆی تیژڕەوییەوە خۆیکێشاوە بە پاسەكەدا و پاسەکەی وەرگەڕاندوە.

دەشڵێت، بەهۆیەوە چوار سەرنشینی پاسەكە و هەردوو شۆفێرەكە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم: دواکەوتنی مووچە کاریگەریی خراپی لەسەر بژێویی هاوڵاتییان دروستکردووە

حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەوە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و رایگەیاند، “دواکەوتنی مووچە کاریگەریی خراپی لەسەر بژێویی هاوڵاتییان دروستکردووە”. فەرمانگەی میدیا…
Total
0
Share