ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و خلوسی ئاکار بڵاوکرایەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 19ی کانونی دووەم، لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا، خلوسی ئاکار کۆبووە و تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولایان کرد.

لە ڕاگەیەنراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کرد، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “لە کۆبوونەوەکەی نێوانیاندا جەخت لە گرنگیی هەماهەنگيی و بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە، بەتایبەتی بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە پێناو سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان کرایەوە لە پێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

بابەتی پێشتر

"ئەو موچەیەی دابەش دەكرێت موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دەبێت"

بابەتی دواتر

كۆمپانیایەكی ئەمریكی پەرە بە گازی سروشتیی ئیسرائیل دەدات و بۆڕی بۆ میسر ڕادەكێشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share