كۆمپانیایەكی ئەمریكی پەرە بە گازی سروشتیی ئیسرائیل دەدات و بۆڕی بۆ میسر ڕادەكێشێت

كۆمپانیایەكی ئەمریكی پلانی هەیە بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار، گەشە بە كێڵگەیەكی گازی سروشتیی ئیسرائیلی بدات بۆ هەناردەكردنی بۆ میسر.

پێگەی بلۆمبێرگ ئاشكرایكردووە، كۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریكی پلانی هەیە، بە بەهای 235 ملیۆن دۆلار گەشە بە كێڵگەیەكی گازی سروشتیی ئیسرائیل بدات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كراوە، لە سنووری ئیسرائیلەوە لە دەریای سپی هێڵی گازی سروشتی لەژێر دەریاوە درێژ دەكرێتەوە بۆ هەناردەكردنی گاز بۆ میسر.

كۆمپانیاكانی بەشدار لەو گرێبەستە ئاشكرایانكردووە، لەڕێی ئەو بۆڕییەوە پلان هەیە ساڵانە 7 ملیار مەتر چوارگۆشە گاز هەناردە بكرێت بۆ میسر.

كۆمپانیا ئەوروپی و ئەمریكییەكان لەماوەی دەیەی ڕابردووەوە، ڕوویان لە وەبەرهێنان لە كەرتی گازی سروشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە.

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و خلوسی ئاکار بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

ئارسەر لە نێوان مێسی و کریستیانۆ باشترین هەڵدەبژێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

پێنوێنەكانی نرخی نەوت سەوز دەنوێنن، زێڕی ڕەش لەمڕۆدا بە نزیكەی 1% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا نرخی…
Total
0
Share